سەردێڕ:

ئایا خواردنەوەی شیر لە کاتی سەرمابووندا نیشانەکانی نەخۆشییەکە خراپتر دەکات؟

PM:11:59:08/01/2025

5552 جار خوێندراوەتەوە

زۆرێک پێیان وایە خواردنەوەی شیر لەکاتی تووشبوون بە سەرمادا نیشانەکانی نەخۆشییەکە خراپتر دەکات و گیرانی لووت زیاد دەکات.


لە ماڵپەری " lebanon24"دا بڵاو کراوەتەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە پسپۆران پێیان وایە کە ئەم باوەڕە پەیوەندی بە بۆچوونی هەندێک کەسەوە هەبێت نەک کاریگەرییەکی راستەقینە لەسەر جەستە دروست بکات.

گیرانی لووت بە گیرانی ڕێڕەوی لووت پێناسە دەکرێت، کە دەبێتە هۆی نەڕۆیشتنی هەوای پێویست لە ڕێگەی لووتەوە بەهۆی ئاوسانی پەردەی ناوپۆشەوە کە لە ئەنجامی هەوکردنی خوێنبەرەکانی ناو لووتدا دروست دەبێت.

دکتۆر جولی بۆن رایگەیاند " خواردنەوەی شیر نابێتە هۆی زیادبوونی گیرانی لووت" ئەوەشی دووپاتکردەوە لە کاتی سەرمابوون و نەخۆشیدا بە شێوەیەکی سروشتی هەندێک جار هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان ڕوودەدات و ئەم پرۆسەیەش کاریگەری خواردنی شیری لەسەر نییە.

سەرەڕای ئەمەش هێشتا لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا مشتومڕی لەسەرە، توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٩ بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە کە ڕەنگە هەندێک کەس دوای خواردنی بەرهەمە شیرەمەنیەکان تووشی زیادبوونی گیرانی لووت دەبن.

بەڵام لە توێژینەوەکانی دیکەدا هیچ پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆیان لە نێوان شیر و زیادبوونی گیرانی لووتدا نەخستووەتەروو، لە هەمانکاتیشدا بەڵگەکانی ئێستا پشتگیری لە بیرۆکەی دوورکەوتنەوە لە شیر ناکەن لە کاتی هەوکردنی هەناسەدان مەگەر کەسەکە هەستیاری بە شیرەمەنی یان بەرگەنەگرتنی لاکتۆزی هەبێت.

بۆ ئەوانەی بەدەست سەرمابوون یان ئازاری قوڕگەوە دەناڵێنن، ڕەنگە شیر هەندێک سوودی هەبێت، وەک دکتۆر جولی بۆن دەڵێت "شیر دەتوانێت یارمەتی هێورکردنەوەی شانەکانی قورگ بدات و سیستمی بەرگری جەستە بەهێز بکات"













گەلەری