PM:11:26:08/01/2025
5416 جار خوێندراوەتەوە
رۆژنامەیەکی ئۆکرانیا بڵاویکردەوە، ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی بڕیاریداوە دووبارە خۆی بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكاتەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، رۆژنامه‌ی تێلێگرامی ئۆكرانی رایگەیاند، ڤۆڵۆدمیر زیلینسكی بڕیاریداوە خۆی بۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات به‌و مه‌رجه‌ی ڤالێری زالۆگنی فه‌رمانده‌ی پێشوی هێزه‌كانی ئۆكرانیا ، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا كاندید نه‌كات.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردوه، ڤالێری زالۆگنی ئۆفه‌رێكی له‌لایه‌ن ئه‌ندرێی یه‌رماك به‌رپرسی نوسینگه‌ی
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكیه‌وه پێگه‌یشتوه، كه ئه‌گه‌ر خۆی كاندید نه‌كات و شانبه‌شانی
زلێنسكی به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كات، ئه‌وا ده‌توانێت پله‌ی یه‌كه‌م له لیستی
حزبه‌كان و كورسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت و ناوبراو تا ئێستا بڕیاری نه‌داوه
خۆی كاندید ده‌كات یان نا.
ئەوە
لەکاتێکدایە، ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی وه‌ك سه‌رۆكی ئۆكرانیا له دوای ٢٠ـی
ئایاری ٢٠٢٤ وە به فه‌رمی كۆتاییان هات، چونكه بڕیار بوو له ٣١ـی ئازاری ٢٠٢٤
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا به‌ڕێوه‌بچێت و له مانگی پێنج‌دا، ئاڵوگۆڕی پۆستی
سه‌رۆكی ئۆكرانیا بكرێت، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه به‌هۆی یاسای سه‌ربازیه‌وه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.