PM:03:01:08/01/2025
1208 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی دارایی دەکەن دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، یەدەگی بانکی ناوەندی زۆرە و توانای دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە و یەدەگەکانیان بەهێزن، وتیشی سەرکەوتوو بوون لە سنووردارکردنی قاچاخچێتیکردن بە دۆلارەوە و رێگەشیان بە بانکەکان داوە، دۆلار هاوردە بکەن.
سەبارەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنیش پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند،
پارەدانی ئەلیکترۆنی گەشەیکردووە و باشترین سیستەمی ژێرخانی جیهانیان هەیە، جگە لەوەش
پڕۆژەیەکیان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی پارەدانی ئەلیکترۆنی دەستپێکردووە
و گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو.