PM:01:15:08/01/2025
2204 جار خوێندراوەتەوە
هاوپه‌یمانی سیاده رایگەیاند، سه‌ركرده سیاسییه سوننه‌كان هاوپه‌یمانییه‌تیه‌کیان بەناوی "هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سوننە" پێکهێنا، ده‌شڵێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌رنامه‌ی كاری ئه‌و هاوپه‌یمانییه ئاشكرا ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، هاوپه‌یمانی سیاده راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هەر یەکە لە سه‌ركرده‌كانی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و خه‌میس خه‌نجه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سیاده و موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی عه‌زم و ئه‌حمه‌د جبووری، سه‌رۆكی پارتی جه‌ماهیر و زیاد جه‌نابی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌ستپێشخه‌ریی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا كه له به‌غدا به‌ڕێوه چوو "هاوپەیمانی سەرکردایەتیی یەکگرتووی سوننە"ـیان پێكهێنا.
باسی له‌وه‌شكردووه، هاوپه‌یمانییه‌كه ده‌یه‌وێت سه‌ركردایه‌تی ده‌ستكه‌وته
مرۆیی، یاسایی و سیاسییه‌كان و مافه‌كانی پێكهاته‌ی سوننه بكات له سه‌رجه‌م
عێراق.