سەردێڕ:

لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێکتار دارستان سوتان

AM:10:25:08/01/2025

1788 جار خوێندراوەتەوە

ئاگرێکی گەورە لە لۆس ئەنجلوسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و ٢٠٠ هێکتار دارستان سوتان و نزیکەی ٣٠ هەزار کەسیش ئاوارە بوون.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکانی هەواڵ رایانگەیاند، دوا بەدوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەو ناوچەیە خێرایی با چالاک بوو و بەهۆیەوە ئاگرەکە زیاتر تەشەنەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هەر بەهۆی ئەو ئاگرەوە نزیکەی هەزار و ٢٠٠ هێکتار زەوی و دارستان سوتاون و پێشبینیش دەکرێت بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکەوە زیاتر لە ١٠ هەزار ماڵ چۆڵ بکرێت.

 













گەلەری

‌بەپەلە