AM:12:00:08/01/2025
5328 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، خواستی خۆی بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیکە بۆ کەنداوی ئەمریکا ئاشکرا کرد کە ئەم هەنگاوە دەبێت بە بەشێک لە سیاسەتی نوێی ئیدارەکەی.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، یەکێک لە کارەکانی لە دوای دەستبەکاربوونی گۆڕينی ناوی کەنداوی مەکسیکە بۆ کەنداوی ئەمریکا دەکات.
هاوکات، لە دووبارەکردنەوەی بەڵێنەکەیدا
دووپاتی کردەوە کە باجی قورس بەسەر مەکسیک و کەنەدا دەسەپێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ وتیشی، ئێمە زۆربەی کارەکانی ئەم ناوچەیە دەکەین
و ئەوە هی ئێمەیە و گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا بە ناوێکی نایاب
ستایشی کرد.