PM:10:57:07/01/2025
5880 جار خوێندراوەتەوە
ترەمپ رایگەیاند، دوای دەست بەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا چاوی بە سەرۆکی روسیا دەکەوێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دووپاتیکردەوە کە چاوی بە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا دەکەوێت دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٠ـی ئەم مانگە.
هاوکات، جەختیشی لەسەر پێویستی گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا کردەوە و وتیشی، رێکار و باجی گومرگی توند بەسەر مەکسیک و کەنەدا دەسەپێنێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئامانجەکەی ترەمپ لە کۆبونەوەی لەگەڵ پوتین وەستانی جەنگەکەی روسیا و ئۆکرانیایە کە بووەتە هۆی
گیان لەدەستدانی زۆر لە گەنجانی هەردوو وڵاتەکە و هەروەک پێش هەڵبژاردن بەڵێنی دابوو یەکێک لەو کارانەی پێویستە بیکات لە دوای هەڵبژاردنی و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستە لە نێوان جەنگی روسیا و ئۆکرانیا.