سەردێڕ:

پێنج خووی ئاسان کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکان کەمدەکاتەوە

PM:04:24:07/01/2025

3560 جار خوێندراوەتەوە

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ڕۆژانە سەرکەوتن بەسەر پلیکانەکاندا نزیکەی ٥٠ پلیکانە ڕەنگە یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە ڕێژەی ٢٠%.


لە ماڵپەڕی " The Independent" بەریتانی بڵاو کراوەتەوە،زۆرێک لە ئێمە سەرەتای ساڵ وەک دەرفەتێک دەبینین بۆ دانانی پلان و بڕیاردان کە ژیانمان باشتر بکات، ڕەنگە بەهۆی ئەم بڕیار و کارکردنانەش بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامییان ماندوو بین، بەڵام بەدەر لە سەختییەکان چی دەبوو ئەگەر کارمان لەسەر بنەمای "کەمێکی بەردەوام باشترە لە زۆرێکی نابەردەوام".

کۆمەڵێک لە پسپۆڕان ئاماژەیان بە چەند ئامۆژگارییەک کردووە کە بە هەنگاوی بچووک بەرەو گەیشتن بە ئامانجە گەورەکانی پەیوەست بە تەندروستی و بەختەوەری، بەم شێوەیە:

ئامۆژگاری یەکەم: رۆژانە بۆ ماوەی ١٥ خولەک بچۆرە دەرەوە پیاسە بکە: رۆژانە پیاسەکردن بەتایبەت لە کەشوهەوای ساردا کاریگەری ئەرێنی لەسەر جەستە دروست دەکات و لایەنی دەروونی باشتر دەکات.

ئامۆژگاری دووەم: پلیکانەکان بەکاربهێنن: یەکێک لە ڕێگا سادە و کاریگەرەکان بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ بریتییە لە بەکارهێنانی پلیکانەکان، دکتۆرەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم خووە سادەیە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکەن.

ئامۆژگاری سێیەم: ڕۆژانە ڕاهێنانی هەناسەدان ئەنجام بدە: تەکنیکی هەناسەدانی ٤-٧-٨ تەکنیکێکی زۆر باشە، بە هێمنی لە ڕێگەی لووتتەوە بۆ ماوەی چوار چرکە هەناسە بدە، بۆ ماوەی حەوت چرکە هەناسەت ڕابگرە پاشان هەناسەدان بە هێواشی لە ڕێگەی دەمەوە بۆ ماوەی هەشت چرکە، ئەم پراکتیزەیە دەروون ئارام دەکاتەوە و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.

ئامۆژگاری چوارەم: هەموو کاتێک بتڵێکی ئاو لەگەڵ خۆتدا هەڵبگرە، هەڵگرتنی بوتڵی ئاو بۆ هەموو شوێنێک یارمەتیت دەدات لەبیرت بێت ئاو بخۆیتەوە، بەمەش دڵنیا دەبیتەوە لەوەی کە ئاوی پێویست دەخۆیتەوە.

ئامۆژگاری پێنجەم: ڕۆژانە پێنج خولەک ڕاهێنانی ڕاکێشان ئەنجام بدە، ڕاهێنانی ڕاکێشان دەتوانێت جوڵەی جومگەکانت باشتر بکات و ئازاری جومگەکان کەمبکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چالاکتر بیت.














گەلەری