سەردێڕ:

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: کێشەی کەم ئاویمان نیە

PM:02:04:07/01/2025

1608 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئاوی عێراق لە ئاستێکی باشدا و لە ئێستادا هیچ کێشەیەکی کەم ئاوی نییە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، هەر لەسەر دۆخی ئاو بڕیارە شاندێکى لە تورکیاوە بێنە عێراق و لەگەڵ لایەنى عێراقى گفتوگۆ لەسەر دۆسیەى ئاو بکەن.

هاوکات وتیشی، عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لایەنی تورکیا سەبارەت بە پشکی ئاو.

سەبارەت بە پشکى ئاوى عێراقیش وتى، ئەو بەشە ئاوەى ئێستا عێراق وەریدەگرێت جێگاى رەزامەندییە.

پێشتر چەندجارێک عێراق گلەى لە تورکیا دەکرد پشکى ئاوى دیجلە و فورات وەک پێویست بەرناداتەوە و تورکیاش دەیوت عێراق خۆى ناتوانێت بەشێوەیەکى زانستنى ئیدارەى ئاو بکات.













گەلەری

‌بەپەلە