AM:09:09:07/01/2025
1812 جار خوێندراوەتەوە
بومەلەرزەیەکی بەهێز باشووری رۆژئاوای چینی هەژاندو بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ٥٣ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەمرۆ سێشەممە ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەوالی چین بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی شەش پۆینت هەشت رێختەر، لە باشووری رۆژئاوای چین، ناوچەی تیبتی لە زنجیرە چیاکانی هیمالایا و هەرێمی دێنگری هەژاندووەو بەهۆیەوە ٥٣ کەس گیانیان لەدەست داوەو ٣٨ کەسی دیکەش برینداربوون.
هەروەها ناوەندی تۆڕی بوومەلەرزەی چین رایگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە
لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ناخی زەوییەوە بووە و تیمەکانى فریاگوزارى سەرقاڵى
دەرهێنانى تەرمى بەشێکى هاوڵاتیان و گواستنەوەى بریکارەکانن بۆ نەخۆشخانەکان.