سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەستی لەکار کێشایەوە

PM:08:25:06/01/2025

2196 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت و پارتی دەسەڵاتدار راگەیاند و روونیکردەوە، تا ئەو کاتەی پارتەکەی جێنشینێک هەڵدەبژێرێت، بەردەوام دەبێت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، جەستن ترودۆ، سەرۆکوەزیرانی کەنەدا لە وتارێکدا لە ئۆتاوا رایگەیاند، "بەنیازم دەست لەکارکێشانەوەی خۆم وەک سەرۆکی پارتەکە و وەک سەرۆک وەزیران پێشکەش بکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد، داوام لە حزبەکە کرد ئەم پرۆسەیە دەستپێبکات... ئەم وڵاتە پێویستی بە هەڵبژاردنی راستەقینە هەیە، ئەوەش ڕوون بووەتەوە کە شەڕی ناوخۆ هەیە کە من ناتوانم باشترین هەڵبژاردە بم بۆ شەڕکردن.

وتیشی: من هەمیشە شەڕم کردووە، چونکە هەست بە کەنەدیەکان دەکەم و هەمیشە پاڵنەرێکم هەبووە بۆ شەڕکردن بۆ بەرژەوەندی کەنەدیەکان، سەرەڕای ئەو هەموو هەوڵانەی کە دراون، پەرلەمان چەند مانگێکە ئیفلیج بووە.

روونیشی کردەوە: گوتبووم کە پێویستمان بە قۆناغێکی نوێی کاری پەرلەمانی هەیە، هەر بۆیەش ئەم دۆخە تا ٢٤ی ئازاری داهاتوو بەردەوام دەبێت.













گەلەری