سەردێڕ:

ئایا ترەمپ دەتوانێت کۆتایی بە جەنگەکەی روسیا و ئۆکرانیا بهێنێت؟

AM:11:39:06/01/2025

3232 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ئیرادە و توانای ئەوەی هەیە فشار لە پوتن بکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگیان لەگەڵ ئۆکرانیا، وتیشی گەلى ئۆکرانیا گەشبینە بە ترەمپ بۆ چوونە ناو دانوستانەکانی ئاشتی.


ئەمڕۆ دووشەمە ٦ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ترەمپ دەگەنە رێککەوتن و گرەنتی ئەمنیی بەهێز بۆ ئەوروپا دابین دەکەن و دواتریش دەتوانن قسە لەگەڵ روسەکان بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیدا بەڵێنیدا بە خێرایی ئاشتی لە ئۆکرانیا بەدیبهێنێت، بەبێ ئەوەی باس لەوە بکات چۆن ئەو کارە دەکات. هەروەها بە توندیی رەخنەی لە هاوکارییە سەربازییە بەرفراوانەکانی واشنتن گرت کە لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن بۆ ئۆکرانیا رەوانە کراون.

 













گەلەری