سەردێڕ:

کاتژمێری زیرەک دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

AM:10:58:06/01/2025

1732 جار خوێندراوەتەوە

تەکنەلۆژیا لە کاتژمێرە زیرەکەکاندا دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات واز لە جگەرەکێشان بهێنن، بەپێی ئەو توێژەرانەی کە بەرنامەیەک پەرەپێدراوە کە وادەکات کەسەی بەکارهێنەر واز لە جگەرە بهێنێت.


لە بابەتێکی (ساوس چاینا ) هاتووە کە تیمی زانکۆی بریستۆڵی بەریتانیا نەرمەکاڵایەکیان دروستکردووە کە هەستەوەری جووڵە لەسەر کاتژمێرێکی زیرەکی ئەندرۆید بەکاردەهێنێت بۆ دەستنیشانکردنی هەستی جگەرە کێشان.

کاتێک ئەپەکە دەستنیشانی دەکات، ئاگادارکردنەوەی لەرزین دەدات لەگەڵ نامەیەکی کورت بۆ کەسی جگەرەکێش،و پەیامێک دەگەیەنێت کە نووسراوە "وازهێنان لە جگەرەکێشان ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی هەناسە بدەیت ، وازهێنان باشترین کارە کە بیکەیت "، لەکاتێکدا هەندێکی تر ژمارەی جگەرەیان تێدایە کە چەند جگەرە کێشراوە و کۆی ژمارەی ئەو کێشانە کە لەو ڕۆژەدا تۆمارکراوە.

دوای خوێندنەوەی نامەکە، بەشداربووان دەتوانن بە پەنجە دووری بخەنەوە یان دوگمەیەک دابگرن بۆ پیشاندانی زانیاری سەبارەت بە دەستگەیشتن بە لاپەڕەکانی پشتگیری وازهێنان لە جگەرەکێشانی خزمەتگوزاری تەندروستی نیشتمانی بەریتانیا بە شێوەی ئۆنلاین.

کریس ستۆن، لە گروپی توێژینەوەی تووتن و خواردنەوە کهولییەکان لە زانکۆی بریستۆڵ دەڵێت "خەڵک حەز بە کاتژمێری زیرەک دەکەن. ئەوان بیرۆکەی ئەوەیان بەدڵە کە پەیامێک لەو خاڵەدا بگەیەنێت کە جگەرە دەکێشن.














گەلەری