هاوپێچ بە جەنگی ئۆکرانیا، ورچە سپییەکە بەرەیەکی جەنگی تری لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا کردەوە و لە ئێستادا بە هۆی راگرتنی هەناردەی غازی وڵاتەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەو کیشوەرەوە، نرخی غاز لە سەدا پەنجا بەرزبووەتەوە و کۆمسیۆنی ئەوروپاش دەڵێت، ناچارن غاز بە نرخێکی گرانتر دابین بکەن
جەنگێکی دیکەی ساردی ورچە سپییەکە و وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێکردووە، راگرتنی هەناردەی غازی رووسیا بۆ بەشێک لە وڵاتانی ئەروپا بووەتە کێشە و نرخی غازی لە چەندین وڵاتی ئەورپی بەرزکردەوە.
کەمتر لە هەفتەیەک بەسەر وەستانی غازی رووسیا
لە رێی ئۆکرانیاوە تێپەڕ بووە بەڵام نرخی غاز لە وڵاتانی ئەوروپا بەرزبووەوە و
بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپاش دەڵێن، پێشتر ئامادەسازیان کردووە بۆ ئەو دۆخە و غاز لە
وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکەن.
هاوپێچ بە سەرما و کڕێوەی زستان، هەفتەی
رابردوو رێکەوتنی پێنج ساڵەی رووسیا و ئۆکرانیا بۆ هەناردەکردنی غازی رووسیا بە
خاکی ئۆکرانیا کۆتایی هات،ئەمەش بووە هۆیبەرزبوونەوەی نرخی غاز بە رێژەی٪٥٠ لە ئەوروپا.
بەپێی داتا فەرمییەکانی ژێرخانی غازی
ئەوروپا،یەدەگی غازی
ئەو کیشوەرە لە ئێستادا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر نزم و لە مانگی ئەیلولەوە
نزیکەی٪٢٠ دابەزینی بەخۆیەوە بینیەوە.
هەرچەندە هەناردەی نیوەی غازی رووسیا لە
ڕێگەی خاکی ئۆکرانیاوە بوو بەڵام لە ئێستادا هەناردەکردنی نیوەکەی تری غازی
رووسیا لە رێگەیهێڵی بۆری (تورک ستریم)ـەوە کە بە ژێر دەریای رەشدا
تێپەڕ دەبێت بۆ وڵاتانی ئیتاڵیا و یۆنانو سڕبیا و چەند وڵاتێکی تربەردەوامە.
کۆمسیۆنی ئەوروپاش ئاماژەی بەوە کردوە، راگرتنی
غازە رووسیەکە کارێکی پێشبینکراو بووە و بەو هۆیەشەوە یەکێتی ئەوروپا لە
ساڵی٢٠٢٢ەوە خۆی بۆ ئامادەکردووە، وتیشی سەرەڕای گرانی
نرخەکەی بەراورد بە غازی رووسیا جێگرەوەیان هەیە بۆ دابینکردنی غازی سروشتی بۆ رۆژهەڵات
و ناوەڕاستی ئەوروپا بە پشتبەستنیان بە غازی ئەمریکی و قەتەری و جەزائیری و
نەرویجی.
هەرچۆنێک بێت،نازانرێت هەتاوەکو کەی ئەوروپا دەتوانێت غاز بەو نرخەگرانە بکڕێت، بەڵام ئەوەی روونە،
بەرپرسانی ئۆکرانی سوورن لەسەر ئەوەی چیتر ڕێگە نەدەن غازی رووسیا بە خاکەکەیاندا
تێپەڕببێت.