وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بەم نزیکانە خزمەتگوزاریی “کارتەکەت لە ماڵەوە” بۆ سەرجەم عێراقییەکان کارا دەکرێت و نزیکی نۆ ملیۆن کەس لە ساڵی ٢٠٢٤ ناوی خۆیان بۆ کارتی نیشتیمانی تۆمارکردووە
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، ئەحمەد مەعموری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی کارتی نیشتیمانی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە تەواوی تۆمارکردنی ٨ ملیۆن و ٨٤٨ هەزار و ٢٧ کەس لە سیستەمی زانیاری مەدەنی بۆ کارتی نیشتمانی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا تۆمار کراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویست ناکات تۆماری هاووڵاتیان بگوازرێتەوە لەنێوان قایمقامیەتەکاندا”
باسی لەوەشکرد، "خزمەتگوزاری کارتەکەت لە ماڵەوە ئەمساڵ کاریگەر دەبێت، واتە کە ئەو
هاوڵاتیەی ئارەزووی ئەوە دەکات نەچێتە ئەو قەزایەی کە ناوی تۆمارکراوە، ئەو کارتە
نیشتمانییەی بۆی دەرچووە دەگەیەنرێتە ماڵەکەی.”
ئەوەشی خستەڕوو، کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای دەستپێکردنی پڕۆژەکەوە لە ساڵی
٢٠١٥ تا ئەمڕۆ تۆمارکراون گەیشتووەتە ٤٢ ملیۆن و ٨١ هەزار و ١٦٦ کەس لە سیستەمی
زانیاری مەدەنیدا" باسی لەوەشکرد، "ساڵی ٢٠٢٤ شایەتحاڵی کردنەوەی شوێنەکانی
تۆمارکردنی ناوەندی بووە، لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، کە ژمارەیان ١٩ ناوەندی تۆمارکردن
بوو.
وتیشی، "ئەم خزمەتگوزارییە لەماوەی ئەمساڵدا جێبەجێ دەکرێت و بەردەست
دەبێت بۆ هەموو هاووڵاتیان".