PM:06:58:05/01/2025
2360 جار خوێندراوەتەوە
فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە کۆریای باشوور ساڵی رابردوو ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، ئەمەش بەهۆی بەناوبانگبوونی مۆدێلەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان "دۆستی ژینگە" لە جیهاندا
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی داتاکانی فرۆشی ئۆتۆمبێل لەکۆریای باشوور، کۆمپانیاکانی هیۆندا مۆتۆرو کیا، جەنەراڵ مۆتۆرز کۆریا، کەی جی مۆبیلیتی، و رێنۆ کۆریای مۆتۆرز. ساڵی رابردوودا ٤٥٠ هەزار و ١٩٤ ئۆتۆمبێلی لە فرۆشی ئۆتۆمبێلی کارەبایدا تۆمارکردووە.
هاوکات، فرۆشی ئۆتۆمبێلەکان بە رێژەی
١١.١٪ زیادی کردووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣،
کە فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان ٤٠٥ هەزار و ٣٣١ ئۆتۆمبێل بووە و ئەمەش
ژمارەیەکەی پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکان.
لەلایەکی دیکەوە، فرۆشی ئۆتۆمبێلی هایبریدیش گەیشتووەتە ٣٥٦ هەزار و ٥٨ دانە،
کە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٢٤.٩ ٪ زیادی کردووە، کە ٪٨٨ کۆی فرۆشی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان پێکدەهێنێت.