وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، رێکەوتنی هاوردەکردنی غازی سروشتیان لە وڵاتی تورکمانستانەوە تەواو کردووە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەڵام هێشتا نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، گرێبەستێکیان لەگەل تورکمانستان واژۆ کردووە بە مەبەستی هاوردەکردنی غازی سروشتی لە پێناو دابینکردنی سوتەمەنی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا گرێبەستەکە
نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و هیچ ئاڵوگۆڕێک ئەنجام نەدراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی
دارایین پارەی گرێبەستەکە خەرج بکات.
پێشتر وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو، وەک
جێگرەوەیەک بۆ غازی سروشتیی ئێران گرێبەستیان لەگەڵ تورکمانستان کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای وەستانی هاوردەکردنی
غازی سروشتی لە ئێرانەوە بەهۆی چاکردنەوەی بۆریەکانی غاز، وەزارەتی کارەبای عێراق
گرێبەستیان لەگەڵ تورکمانستان واژۆکرد.