سەردێڕ:

رووسیا بەشێکی گەورەی لە خاکی ئۆکرانیا داگیرکرد

PM:05:36:05/01/2025

2892 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی ئۆکرانیا رایانگەیاند، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ دا رووسیا نزیکەی ٣٦٠٠ کیلۆمەتر لە خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئۆکرانیا بڵاویانکردەوە، رووسیا لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤ دا نزیکەی ٣٦٠٠ کیلۆمەتر خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردووە، کە رووبەرەکە بە نزیکەیی هاوتایە لەگەڵ قەبارەی دوورگەی مایۆرکای ئیسپانیا.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ئۆکرانیا لە مانگی تشرینی یەکەمـی ساڵی رابردوودا گەورەترین زیانی خاکی بەرکەوت، بەهۆی ئەوەی هێزەکانی رووسیا ٦١٠ کیلۆمەتریان کۆنترۆڵکرد، ئەو ژمارەیەش نزیکەی ٢٠ کیلۆمەتر دەکات لە رۆژێکدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی راپۆرتە سەربازییەکانی ئۆکرانیا، ئەو زیانانەی بەر ئۆکرانیا کەوتووە لە ساڵی ٢٠٢٤ چەند هێندە زیادی کردووە بەروارد بە ساڵی ٢٠٢٣.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە