سەردێڕ:

فەرماندەی پاسەوانەکانی کۆریای باشوور رەتیدەکاتەوە سەرۆکی کۆریای باشوور دەستگیر بکات

PM:04:38:05/01/2025

1692 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، ناتوانێت هاوکاری هەوڵەکانی جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن بکات لە دژی سەرۆکی کۆریای باشوور


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، فەرماندەی پاسەوانی سەرۆکایەتی کۆریای باشوور رایگەیاند، "تکایە واز لە دەرکردنی لێدوانی سووکایەتی بهێنن، کە دەڵێن پاسەوانی سەرۆکایەتی تەنها سوپایەکی تایبەتە".

ئاماژەی بەوەشکرد، پاسەوانان ماوەی شەست ساڵە ئاسایش و پارێزگاری بۆ هەموو سەرۆکەکان دابین دەکات، بەبێ گوێدانە پەیوەندییەکی سیاسی.

سیۆک دۆنگ هیون، پارێزەرێک کە ئامۆژگاری یۆن سو کیول سەرۆکی لەکار لابراوی کۆریای باشوور دەکات، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت: "بڕیاری دادوەر لەسەر یاسایی بوونی هەر لێکدانەوە و جێبەجێکردنی یاسایی قورسە، ئەگەر هەڵەیەک لە رێکارە یاساییەکان لە جێبەجێکردنی یاساکەدا هەبێت دژی سەرۆک، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کێشەیەکی جددی لێبکەوێتەوە”.

ئەم لێدوانانە دوای ئەوە هات کە ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ بڵاویکردەوە، دادگای ناوچەی لە رۆژئاوای سیئۆل ئەمڕۆ سکاڵایەکی رەتکردەوە کە لەلایەن پارێزەرانی نوێنەرایەتی (یون)ەوە تۆمارکرابوو کە فەرمانی دەستگیرکردنەکە نایاسایی و نادروستە.

لە کاتێکدا دوا وادەی فەرمانی دەستگیرکردن کە بە تۆمەتی فیتنە لە دژی یۆن دەرچووە، پارک چۆنگ جون پاسەوانی سەرۆکایەتی پاساوی هاوکاری نەکردنی خۆی هێنایەوە و وتی: کە بەهۆی ئەو مشتومڕە یاساییەی ئێستایە کە لە دەوری یاسایی بوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکە هەیە.













گەلەری