PM:02:07:05/01/2025
1712 جار خوێندراوەتەوە
دەستەى خانەنشینی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مووچەی خانەنشینانی چەند رۆژێک بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵەوە دواکەوتووە، بەڵام پارەى مووچە ئامادەیە و هیچ گرفتێکى نییە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، خانەنشینانى عێراق هەموو سەرى مانگێک مووچە وەردەگرن، بەڵام ئەم مانگە بەهۆى پشووەکانى سەرى ساڵەوە چەند رۆژێک دابەشکردنى مووچەکانیان دواکەوت و دەنگۆى ئەوەش بڵاوکرایەوە کە حکومەتى عێراق پارەى نەختیەى بەردەست نییە، بەڵام دەستەى خانەنشینى رەتیدەکاتەوە.
هاوکات، دابەشکردنى مووچەى خانەنشینى لە وادەى خۆیدا لە عێراق لەکاتێکدایە
حکومەتى کاربەڕێکەر هیچ مانگێک لە کاتى خۆیدا مووچەی خانەنشینان و مووچەخۆران دابەشناکات.