سەردێڕ:

کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە کوێ دەگات؟

AM:09:12:05/01/2025

1560 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی یاسایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە درێژکردنەوەی ماوەى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا نییە و ئەمڕۆ پەرلەمان بۆ قسەکردن لەسەر کۆمسیۆن کۆدەبێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، لەسەر داوای مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی نائاسایی سازبکات بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان.

هاوکات، لەم بارەیەوە چەند پەرلەمانتارێک ئاماژەیان بەوە داوە درێژکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆن پەیوەندی بە گەیشتن بە رێژەى یاساییەوە هەیە و هیچ کێشەیەک لە درێژکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆندا نییە تا کاتی تەوابوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، ٢٢ـی ئایاری ساڵی رابردوو پەرلەمان ماوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تا شەشی ئەم مانگە درێژکردەوە.

 













گەلەری