ئۆکرانیا بە موشەکی دوور مەودای ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر رووسیا و رووسیاش دەڵێت، بە توندی وەڵامی هێرشەکانی ئۆکرانیا دەدەنەوە و تۆڵەی خۆیان دەکەنەوە
ئەمڕۆ شەممە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، رۆژی رابردوو ئۆکرانیا بە موشەکی ئەتاکمسی دوورمەودای ئەمریکی هێرشی کردووەتەسەر ناوچەی بێلگۆرد و خاکی رووسیا.
دەشڵێت، هەر
کارێک کە کیێڤ بەرامبەر رووسیا دەیکات بە هاوکاری وڵاتانی زلهێز بە تۆڵەسەندنەوە وەڵام
دەدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
موشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە خراونەتەوە
خوارەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
کە پێشتر جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رێگەی بە ئۆکرانیادا کە موشەکە دوورمەودا ئەمریکییەکان
بەکاربهێنێت، رووسیاش ئەو بڕیارەی بە فراوانتربوونی مەترسییەکان ناوزەند کرد.