سەردێڕ:

حکومەتی عێراق؛ سەرکەوتوو بووە لەگەڕاندنەوەی ٥٠ ملیار دیناری گەندەڵکاران

PM:04:55:04/01/2025

1840 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، حکومەت لە ساڵی رابردوودا سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی ٥٠ ملیار دیناری گەندەڵکاران.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، عالیە نەسیف، ئه‌ندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران و دەستەی دەستپاکی کاریگەرییەکی بەهێزیان هەبووە لەسەر ئەو دۆسیانە و بەدواداچوون لەسەر تێوەگلاوەکان له‌ گه‌نده‌ڵی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، حکومەت سەرکەوتوو بووە لە گەڕاندنەوەی نزیکەی ٥٠ ملیار دینار لە تێوەگلاوانی دۆسیەکانی گەندەڵی لە گرێبەستی سەدە، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پاڵاوگەکان و جێگری بەڕێوەبەری وەبەرهێنان لە ساڵی ٢٠١٤ دا .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەدواداچوون، تێوەگلاوانی ساختەکاری موڵکی خانوبەرەشی گرتووه‌تەوە، زۆربەی وەزارەت و پارێزگاکان لیژنەی لاوەکییان پێکهێناوە بۆ رێگرتن لە بەفیڕۆدانی سامانی گشتی.













گەلەری