PM:04:13:04/01/2025
1504 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی یاسایی پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ کێشەیەک لە درێژکردنەوەی ماوەى کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکاندا نییە.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، محەمەد عەنوز، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان لە رۆژی یەکشەمە بۆ درێژکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆن پەیوەندی بە گەیشتن بە نیسابی یاساییەوە هەیە و هیچ کێشەیەک لە درێژکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆندا نییە تا کاتی تەوابوونی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ئەمەش بەمانای ئەوە دێت هیچ لێکدانەوەیەکی ورد
و پابەندبوون بە کاتە دەستوورییەکانەوە نییە و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن لە
هەر خولێکدا بەبێ پاساوی بابەتیی پەیوەستە بە سەقامگیری پرۆسەی سیاسییەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی
پەرلەمان داوای لە پەرلەمان کرد سبەی یەکشەممە دانیشتنێکی نائاسایی سازبکات بۆ بڕیاردان
لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان.