AM:11:48:04/01/2025
1716 جار خوێندراوەتەوە
مایک جۆنسۆن کاندیدی دیموکراتەکان بە جیاوازییەکی کەمى دەنگدان دووبارە وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە دوای ئەوەی بەسەر کاندیدی کۆمارییەکان سەرکەوت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن، هەڵبژاردنەوەی مایک جۆنسۆن کاندیدی دیموکراتەکان دوای ئەوە دێت دوو ئەندامی پارتی کۆماریییەکان دوای گفتوگۆکردن بڕیاریان دا دەنگ بدەن بە مایک جۆنسۆن بەوەش ٢١٨ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا و دووبارە وەک سەرۆکی ئەنجومەن هەڵبژێردرایەوە و سوێندی یاسایی خوارد.
هاوکات، بەڵێنیشیدا
بە دریژکردنەوەی ماوەی کەمکردنەوەی باجەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا
کە لە سەرەتای ئەمساڵدا بەسەردەچێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە،
لە کۆتا هەڵبژاردندا کۆماریەکان هاوشانى بردنەوەى سەرۆکایەتى وڵات، زۆرینەى هەردوو
بەشی کۆنگریس واتە ئەنجومەنى پیران و ئەنجومەنى نوێنەرانیشیان بردەوە بەوەش چاوەروان
دەکرا ترەمپ لە جێبەجێکردنى کارنامەکەیدا توشى ئاستەنگ نەبێت بەڵام ئەمە رووداوە رەنگە
سەرەتای گۆرانکاری نوێ بێت لەناو کۆنگرێس.