سەردێڕ:

مەسرور بارزانی: هیوادارین بنەماکانی تەبایی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان بەهێزتر ببێت

PM:10:26:29/03/2025

820 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر، بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و هیوا دەخوازێت، "بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات".


ئەمڕۆ شەممە ٢٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەر رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارە هاوڵاتییان پشووی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

دەشڵێت، لە خوای مەزن نزاکارن کە رۆژوو و خواپەرستیی هەمووان قبوڵ بکات و هیوادارین بنەماکانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی گەلەکەمان و گەلانی جیهاندا بەهێزتر ببێت و زیاتر گەشە بکات.













گەلەری