دادگای دەستووری کۆریای باشوور رایگەیاند، یەکەم دانیشتنی دادگایکردنی سەرۆکی لەسەر کارلابراوی وڵاتەکەی لە رۆژی ١٤ ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٤، ئاژانسەکانى هەواڵ ئاماژەیان بەوەشدا، دادگای دەستووری کۆریای باشوور دووپاتیکردەوە کە لە ١٤ـی کانونی دووەم یەکەمین دانیشتنی زارەکی بۆ دادگاییکردن و لێپێچینەوە لە یۆن سیۆک یول سەرۆکى لەکارلادراو ئەنجام دەدات، لەکاتێکدا رێکارە ئامادەکارییەکانی کۆتایی پێهێنا.
دادوەر، لی می سون ئاماژەی بەوەدا، کە لە یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنەکە
نوێنەرانی یاسایی سەرۆکی لەکارلادراو و پەرلەمان کۆدەبنەوە بۆ ئەنجامدانی دووەم
دانیشتنی ئامادەکاریی بۆ دادگاییکردییکردنەکە.
هاوکات، دادگا روونیشیکردووەتەوە، تۆمەتبار (سەرۆکى لەکارلادراو)ـی
ئاگادارکردووەتەوە لە رێککەوتە دیاریکراوەکانی پێنج دانیشتنی داوای زارەکی، کە بریتین
لە ١٤ و ١٦ و ٢١ و ٢٤ـی یەک و ٤ـی مانگی داهاتوو.
ئەوەش لەکاتێکدایە، دانیشتنەکەی دادگا دوای یەک مانگ بەڕێوەدەچێت لەو
کاتەوەى کە پەرلەمان لە ١٤ـی کانوونی یەکەمدا دەنگی دا بۆ لێپێچینەوە لە یۆن سیۆک یول
بەهۆی سەپاندنی یاسای سەربازیی لە سەرەتای مانگی رابردوودا.