سەردێڕ:

وەزارەتی کاری عێراق: هەوڵ دەدەین رێگری بکەین لە هاتنی کرێکاری بیانی

AM:10:21:04/01/2025

1604 جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ لێپرسینه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچیكارانی مه‌رجه‌كانی هێنانی كرێكار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێكهێندراوه‌ و هه‌ر كرێكارێك مه‌رجه‌كانی تێدا نه‌بێت، دیپۆرتی وڵاته‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه‌.


ئەمڕۆ شەممە ٤ـی کانونـی دووەمـی٢٠٢٥، نه‌جم عیقابی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، لە وەزارەتی کار جێگای تایبەت هەیە بە پێدانی مۆڵەتی کار بە کرێکارانی بیانی و کاتێک کۆمپانیایەک داواکاری پێشکەش دەکات بۆ کرێکاری بیانی رێژەی ٥٠٪ سوود لە شارەزایی کرێکاری بیانی وەردەگرێت.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه‌، کە خاوەنکارانی سەرپێچیکەر رووبەڕووی دادگا دەکەنەوە لە ئەنجامی هێنانی کرێکاری نایاسایی هه‌روه‌ها ئه‌و كرێكاره‌ بیانییه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی كاركردن و مانه‌وه‌یان نیه‌ دیپۆرتی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم هەنگاوەى حکومەتى  عێراق بۆ رێگریکردنە لە هێنانى کرێکاری بیانى نەشارەزا و رەخساندنى هەلى کار بۆ دەستی کاری ناوخۆیی.

 

 













گەلەری