پزیشکێک داوای هۆشداری تەندروستی کرد سەبارەت بە خواردنەوە کحولییەکان بۆ ئەوەی تیشک بخەنە سەر ئەوەی کە خواردنەوەی کحولییەکان دەبنە هۆی شێرپەنجە و داوای دووبارە هەڵسەنگاندنی سنووری خواردنەوە کحولییەکانی کرد.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ڤیڤێک مۆرسی، سەرۆکی دەستەی خزمەتگوزارییە تەندروستییە گشتییەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، پەیوەندی نێوان کحول و شێرپەنجە لە ساڵانی هەشتاکانەوە زانراوە و بەڵگەی زۆریش مەترسییەکانی دووپات دەکەنەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کحول بەدڵنیای زانراوە کە هۆکارێکی شێرپەنجەیە و دەکرێت رێگری لێبکرێت،
کحول ساڵانە لە ئەمەریکا بەرپرسە لە ١٠٠ هەزار حاڵەتی شێرپەنجە و ٢٠ هەزارحاڵەتی
مردن.
وتیشی، نزیکەی ١٣
هەزار و ٥٠٠ حاڵەتی مردن بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە کە پەیوەستن بە کحولەوە ساڵانە تۆمار
دەکرێت و هێشتا زۆرینەی ئەمەریکییەکان ئاگاداری ئەم مەترسییە نین.
هاوکات، لە ساڵی
١٩٨٨ ەوە تەنها ئەم ئاگادارکردنەوەیە لەسەر خواردنەوە کحولییەکان نوسراوە، "
ژنان لە ماوەی دووگیانیدا نابێت خواردنەوە کحولییەکان بخۆنەوە چونکە مەترسی کەموکوڕی
لە دایکبوونی لێدەکەوێتەوە، هەروەها خواردنەوەی خواردنەوە کحولییەکان وادەکەن نەتوانیت
ئۆتۆمبێل لێبخوڕیت و رەنگە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی.
هەروەها،
ناوبراو، داوای لە کۆنگرێس کردووە ئەو ئاگادارکردنەوەیە نوێ بکەنەوە، بە شێوەیەک لەگەڵ
ئەوەی ئێستادا بگونجێت کە بە باشی دەرکەوتووە کە خواردنەوە کحولییەکان مەترسی
توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن، وڵاتانی وەکو کۆریای باشوور و ئێرلەندا ئەو
ئاگادارکردنەوەیەیان نوێ کردووەتەوە.