PM:06:27:03/01/2025
2888 جار خوێندراوەتەوە
فڕۆكه‌یه‌كی بچووك له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كی بازرگانی له ئەمریکا كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، پۆلیسی ئه‌مریكا له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، فڕۆکەیەک لەسەربانی باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتووەتە خوارەوە و رووداوه‌كه بووه هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه و زیانی به كۆگایه‌ك گه‌یاندووه كه پێده‌چێت ئامێری دروومانی تێدابێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، باڵەخانەکە له‌لایه‌ن كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به مۆبێلیاته‌وه پێشتر به‌كرێ گیراوه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌شه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٩ كه‌سی دیكه برینداربوون.
هاوکات، تا ئێستا نازانرێت چ جۆره فڕۆكه‌یه‌ك
بووه یان برینداره‌كان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بوون یان لەباڵەخانەکە و نزیک ئەو
ناوچەیە برینداربوون.
هەروەها، فڕۆكه‌كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی
فۆله‌رتۆن كه فڕۆكه‌خانه‌ی گشتی فڕۆكه‌وانییه له ئۆرەنج كاونتی و نزیكه‌ی ١٠ كیلۆمه‌تر
له دێزنیله‌نده‌وه دووره، كه‌وته خواره‌وه.