سەردێڕ:

زیندانییەک؛ پاسەوانی زیندانەکە و چوار پەرستاری بەبارمتە گرتووە

PM:05:00:03/01/2025

6076 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەکانی پۆلیسی فەرەنسا بە ئاژانسی فڕانس پرێسیان راگەیاند، زیندانییەک لە زیندانێکی فەڕەنسا، پێنج کەسی لەناو زیندان بە بارمتەگرتووە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسەکە لەسەرچاوەیەکەوە لە زیندانەکە بڵاویکردەوە، زیندانییەک کە چەقۆی هەڵگرتووە، چوار پەرستار و پاسەوانێکی دەستگیرکردووە، پێشتر ئەو زیندانییە کێشەی دەروونی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەکانی فریاکەوتن دەستبەجێ چوونەتە شوێنی رووداوەکە و وتیشی یەکێک لەزیندانیەکانی زیندانی ئارلێس، چەند ئەندامێکی ستافی زیندانەکەی بە بارمتەگرتووە.

باسیان لەوەشکردووە، زیندانییەکە سودی لەوکاتە وەرگرتووە کە زیندانییەکە چووەتە لای پزیشکی زیندانەکە و ستافی نەخۆشخانەکەی بە بارمتەگرتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمە یەکەمجارنییە کە زیندانی ناوەندی شاری ئارلێس بووەتە گۆڕەپانی رووداوی هاوشێوە، پیشتریش لە ساڵی ٢٠١٣ پاسەوانێک بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن زیندانییەکەوە بە بارمتە گیرا، لە کۆتاییدا خۆی رادەستکرد.

 

 













گەلەری