سەردێڕ:

لەمەبەدوا لەجوڵەی مرۆڤەوە کارەبا بەرهەمدەهێنرێت

AM:12:06:03/01/2025

5072 جار خوێندراوەتەوە

چەمکی کۆکردنەوەی کارەبا لە جوڵەی جەستە، بەتایبەتی لەڕێگەی پێشکەوتنی زانستەوە لە کەرەستە و تەکنەلۆژیادا، لایەنێکی سەرنجڕاکێشە لە توێژینەوەکانی وزەدا. لە بابەتێکی techplugged.comچەند تێڕوانینێکی سەرەکی خستووەتەڕووو باسی لە داهێنانەکە کردووە و دەڵێت:


توێژەرانی پەیمانگای زانست و تەکنەلۆژیای دایگو گیۆنگبوک (DGIST) لە کۆریای باشوور ئامێرێکی نوێیان بۆ کۆکردنەوەی وزە دروستکردووە کە توانای گۆڕینی جوڵەی جەستەی هەیە بۆ وزەی کارەبایی بە کارایی ٢٨٠ هێندە زیاترە لەو ئامێرانەی کە ئێستا هەن و ووزە کۆدەکەنەوە

ئامێرەکە کاریگەری "پیزۆئێلکتری"لەسەرە کە بۆ دروستکردنی کارەبا لە وەڵامی بەکارهێنانی فشارێکدا بەکاردێت، کە ماددە تایبەتەکان بارگەیەکی کارەبایی دروست دەکەن کاتێک تووشی فشاری میکانیکی وەک چەمانەوەی یان کشانی دەبن. ئێستا دەتوانرێت چالاکییە باوەکانی وەک ڕۆیشتن یان تەنانەت جوڵەی ورد بەکاربهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە بەڵێنی شێوازێکی نوێ دەدات بۆ بەرهەمهێنانی وزەی بەردەوام، کە هێزی جووڵەی ڕۆژانەی جەستە بەکاردەهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا.













گەلەری

‌بەپەلە