سەردێڕ:

ترەمپ: جۆ بایدن خراپترین سەرۆکە لەمێژووی ئەمریکادا

PM:11:36:02/01/2025

2284 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جۆ بایدنی بە کارەساتێکی تەواو بۆ ئەمریکا وەسفکرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، جۆ بایدن خراپترین سەرۆکە لەمێژووی ئەمریکادا و ئەو بەتەواوی کارەساتە بۆ وڵاتەکە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لە وڵاتەکە.

جەختی لەوەش کردەوە، کە سیاسەتە نەرمەکانی بایدن لە بواری کۆچبەریدا وایکردووە تیرۆرو توندڕەی و جۆرەکانی تری تاوانە توندوتیژەکان لە ئەمریکادا ئەوەندە خراپبن کە باوەڕکردنیان ئەستەمە.

ئەوە لەکاتێکدایە، دوێنێ، ترەمپ لێدوانێکی دا  لەسەر ئەو رووداوەی کە لە ناو ئۆرلینز روویدا و رووداوەکەی بەستەوە بە کۆچی نایاسایی کۆچبەران بۆ ئەمریکا.

 

 













گەلەری