سەردێڕ:

ئێف بی ئای؛ زانیاری نوێ لەسەر رووداوەکەی نیو ئۆرلێنز ئاشکرادەکات

PM:09:01:02/01/2025

2092 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئێف بی ئای رایگەیاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان هێرشه‌كه‌ی لاس ڤێگاس و نیو ئۆرلێنزدا نییه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ قۆناغێكی زۆر سه‌ره‌تاییدان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، كریستۆفەر رەی، سەرۆکی ئێف بی ئای، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئیتر ده‌سه‌ڵاتداران باوه‌ڕیان به‌وه‌ نییه‌ هیچ تۆمه‌تبارێكی دیكه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا به‌شداربێت "جگه‌ له‌ شه‌مسه‌دین جه‌بار"، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه‌ كوژراوه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، "تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه‌ كه‌ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ هاوبه‌شی دیكه‌ی هه‌بووبێت.

وتیشی، تا ئه‌م ساته‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان هێرشه‌كه‌ی لاس ڤێگاس و نیو ئۆرلێنزدا نییه‌، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ قۆناغێكی زۆر سه‌ره‌تاییدان.

له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئەوەی خستەڕوو، ئه‌نجامده‌ری هێرشی رامینگ به‌ ته‌نیا مامه‌ڵه‌ی كردوه‌ و پێشتر ئاشكرای كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ داعشه‌وه‌ كردووه‌، له‌ رووداوه‌كه‌شدا ١٤ كه‌سی گیانیان له‌ده‌ستدا نه‌ك ١٥ كه‌س وه‌ك پێشتر باسكرابوو.

شه‌مسه‌دین جه‌بار له‌ ساڵی ٢٠٠٧ په‌یوه‌ندی به‌ سوپای ئه‌مریكاوه‌ كردووه‌ و له‌وێ وه‌ك ئه‌ندامێكی كارا له‌ بواره‌كانی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌كان و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریدا كاری كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٠ له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان خزمه‌تی كردووه‌.

 

 

 














گەلەری