PM:03:15:02/01/2025
4440 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بۆ درێژکردنەوەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای کردووە،رۆژی یەکشەممەی داهاتووکۆبوونەوەیەکی نائاسایی پەرلەمان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانیهەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوە بچێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران داوای بەڕێوەچوونی
کۆبوونەوەکەی کردووە تاوەکوو تەمەنی یاسایی درێژ بکرێتەوە.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئهمساڵدايه ئەنجامدەدرێتپێشتریش مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی
عێراقئەو
دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باسی لە دواخستنی هەڵبژاردنەکە دەکردو وتی، هەڵبژاردنی
پەرلەمانی حێراق بە هیچ شێوەیەک دواناکەوێت و لە وادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.