سەردێڕ:

بەشار ئەسەد هەوڵی تیرۆر کردنی درا

AM:11:12:02/01/2025

10680 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی رۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی، بەشار ئەسەد هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، ژەهر خوارد کراوە


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی رایگەیاند، بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا لە رووسیا هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشار ئەسەد یەکشەممەی رابردوو ژەهراوی بووە، ئەمەش وای لێکردووە هەر کە هەست بە خنکان بکات و بەردەوام بوو لە کۆکە دواتر داوای یارمەتی پزیشکی کردووە.

رۆژنامەکە باسی لەوەشکرد، دوای تێکچوونی تەندروستی، بەشار ئەسەد داوای پزیشکی کردووە و چارەسەری بۆ کراوە.

ئەوەشی خسەڕوو، لە پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە مادەیەکی ژەهراوی لە جەستەی بەشار ئەسەد دا هەبووە و لە رێگەی خواردنەوە چووەتە جەستەیەوە.














گەلەری