سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێستا رێژەی تاوان لە ئەمەریکا گەیشتووەتە ئاستێك کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا رایگەیاند، رووداوەکەی شاری نیو ئۆرلینز، کارێکی تەواو شەڕانگێزانەیە و هۆکارەکەشی کۆچبەرە نایاساییەکانن.
دەشڵێت،کاتێک وتم ئەو
تاوانبارانەی کە دێن زۆر خراپترن لەو تاوانبارانەی لە وڵاتەکەماندا هەمانە، ئەو لێدوانە
بەردەوام لەلایەن دیموکراتەکان بەدرۆ دەخرایەوە، بەڵام دەرکەوت کە وابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا رێژەی تاوان لە
ئەمەریکا گەیشتووەتە ئاستێك کە وێنەی نەبووە، ئەو تاوانبارانەی بە رێگەی نایاسایی
هاتوونەتە ئەمەریکا، لە تاوانبارەکانی ناو ئەمەریکا خراپترن.
ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لە کاتی
ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ لە شاری نیو ئۆرلێنز لە ویلایەتی لۆیزیانا، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو ئامادەبووانی ئاهەنگەکە و بەهۆیەوە ١٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠ کەسی
دیکەش برینداربوون.