وه‌زاره‌تی به‌رگریی فینله‌ندا راگه‌یاند، هەموو هێزەکانمان لە عێراق کشاندووەتەوە و بەڵام رۆڵیان بەردەوامدەبێت لەعێراق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ـی كانونی دووه‌می ٢٠٢٥، وه‌زاره‌تی به‌رگری فینله‌ندا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، له كۆتاییه‌كانی ساڵی ٢٠٢٤دا دوایین سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له عێراق كشاندووه‌ته‌وه.
هاوکات، وه‌زاره‌تی به‌رگری فینله‌ندا
جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی رۆڵی به‌رده‌وام ده‌بێت له عێراق و له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی
ناتۆوه پشتیوانی كه‌رتی ئاسایشی عێراق و په‌ره‌پێدانی ده‌كات.
ئاماژە بەوەشکرا، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پێویستییان به‌چاكسازی درێژخایه‌ن هه‌یه و جه‌ختدەکەینەوە، كه فینله‌ندا
له‌و لایەنەوە چالاكی راوێژكارانه‌ی بۆ عێراق ده‌بێت و كار بۆ په‌ره‌پێدانی ژینگه‌ی
ئه‌منی عێراق ده‌كات.
ئەوەشیان خستەڕوو، داعش زۆرینه‌ی ئه‌و
خاكه‌ی كه كۆنترۆڵی كردبوو له‌ده‌ستیداوه و هێزه‌كانی فینله‌ندا رۆڵیان هه‌بوو له
سه‌قامگیركردنی دۆخه‌كه و لاوازكردنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، به‌ڵام هێشتاش
داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه، بۆیه پێویسته جه‌نگ له دژی تیرۆر به‌رده‌وام ببێت.