بەپێی ئامارێک، عێراقییەکان دووەم بەکارهێنەری سناپ چاتن لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و حەوتەمن لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی نوێترین ئاماری ماڵپەری، ۆڵد پەپلیکەیشن ریڤیو، دەریدەخات، عێراقییەکان لەناو وڵاتانی عەرەبی دووەم بەکارهێنەری ئەپڵیکەیشنی سناپ چاتن، لە دوای سعودیەوە دێن کە پلەی یەکەمی ریزبەندی گرتووە، ساڵی رابردوو ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات گەیشتوەتە ٢٣.٣ ملیۆن بەکارهێنەر بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٣، ٢.٣ ملیۆن بەکارهێنەری زیادی کردووە.
هاوکات، بەپێی ئامارەکە عێراق
کە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و حەوتەمی لەسەر ئاستی جیهان گرتووە لە
روی بەکارهێنانی سناپ چاتەوە، ژمارەی بەکارهێنەرانی گەیشتوەتە ١٥.٤ ملیۆن بەکارهێنەر
لە ٢٠٢٤.
هەروەها، ٢٠٢٤ ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات ٢٠٠ هەزار بەکارهێنەر کەمی کردووە.
میسڕ،
سێیەم وڵاتی عەرەبی و نۆیەمی جیهانە لە روی بەکارهێنانی سناپ چاتەوە، ژمارەی بەکارهێنەرانی
گەیشتوەتە ١٢.٣ ملیۆن بەکارهێنەر لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٥، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو
ژمارەی بەکارهێنەرانی ١٥.٤ ملیۆن بەکارهێنەر بووە.
جەزائیر
لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی دێت و ژمارەی بەکارهێنەرانی سناپ چات لەو وڵاتە ٧.٥ملیۆن
کەسە، دوای ئەو مەغریب دێت بە ٥.٤ ملیۆن بەشداربوو پلەی پێنجەمی ریزبەندیی گرتووە،
ئیمارات بە پلەی شەشەم و ٤.١ ملیۆن بەکارهێنەر، ئوردن پلەی حەوتەم ٣.٨ ملیۆن بەکارهێنەر.