سەردێڕ:

سودانی: پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی رێژەی بەرهەمهێنانی بۆ ٥٠٪ لە عێراق بەرزکردەوە

PM:02:39:01/01/2025

1308 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەو پاراستنەی حکومەتەکەی پێشکەشی بەرهەمی ناوخۆیی کردووە، رێژەی بەرهەمهێنانی بۆ ٥٠٪ لە وڵاتەکەدا بەرزکردووەتەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "سەردانەکەی نوێنەرایەتی پەیامێکی روونی ئیرادەی حکومەت دەکات بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و هەنگاونان بەرەو گەیشتن بە زیادبوون لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕی ناوخۆیی لە رێگەی بەرهەمی نیشتمانییەوە".

ئەمەش لەکاتی سەردانێکی سودانی هات کە بۆ کارگەی "سەلتایر” بۆ بەرهەمهێنانی شیرەمەنی و شەربەت، کە یەکێکە لە کارگەکانی کەرتی تایبەت.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، هاووڵاتیانی عێراقی متمانەیان بە بەرهەمی ناوخۆیی هەیە،" ، بەتایبەتی ئەو پیشەسازییە خۆراکییانەی کە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە پشکنین و کۆنترۆڵ دەکرێن.

باسی لەوەشکرد، کە ئەنجومەنی وەزیران درێغی ناکات لە سەپاندنی پاراستن بەسەر بەرهەمە ناوخۆییەکان، بەگوێرەی یاسای پاراستنی بەرهەم، هەرکاتێک بەرهەمهێنان بگاتە ٥٠٪ کە ئەمەش پاڵپشتییەکی ڕوونە بۆ پیشەسازی ناوخۆیی.













گەلەری