PM:12:30:01/01/2025
1220 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی ساڵی نوێیەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، عێراق بە بووژانەوەیەکی بەردەوامدا تێدەپەڕێت و ساڵی نویش دەکەنە ساڵی چنینەوەی دەستکەوتەکان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، سودانی ئاماژەی بەوەکرد، تەواوی هەوڵی خۆیان داوە بۆ بەدیهێنانی ویستی خەڵک و بووژانەوەیەکی پەرەپێدانی بەردەوامیان بنیادناوە.
وتیشی پێداگرن لەسەر تەواوکردنی پلان و پرۆژە ستراتیژی و ژێرخانەکان
کە دەستیانپێکردوون بۆ ئەوەی ئەم ساڵ ببێتە ساڵی بەردەوامی دەستکەوتەکان.
باسی لەوەشکرد، هیچ دەرفەتێک لەدەستنادەن بۆ خزمەتکردنی عێراقییەکان،
ئەوەش لە رێگەی بنیادنانی دەوڵەت، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، بەدیهێنانی چاکسازی،
رەخساندنی هەلی کار، دابینکردنی خزمەتگوزاریی کۆمەڵایەتی و تەندروستی.