دەزگای سەرژمێری ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی ٢٠٢٤ زیاتر لە ٧٠ ملیۆن کەس زیادی کردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، دەزگای سەرژمێری ئەمەریکا، دوایین ئاماری دانیشتوانی زەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت پێشبینی دەکرێت لە یەکەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٥ رێژەی دانیشتوان بگاتە ٨ ملیار و ٩٢ ملیۆن و ٣٤ هەزار و ٥١١ کەس.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، ژمارەی دانیشتوانی ئەمەریکا گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٤١ ملیۆن و ١٤٥ هەزار
کەس.
هاوکات، بە پێی
ئەم ئامارە بێت، رێژەی دانیشتوانی زەوی لە ساڵی ٢٠٢٤، بڕی ٪ ٠.٨٩ بەرزبووەتەوە و لە
١٢ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٧١ ملیۆن و ١٧٨ هەزار کەس لەدایکبوون.
هەروەها، ئەم
ئامارە دەریدەخات خێرایی گەشەی دانیشتوان بە رێژەیەکی کەم هێواشبووەتەوە بەراورد بەساڵی
٢٠٢٣ کە تێیدا ژمارەی دانیشتوان بە ٧٥ ملیۆن کەس زیادیکردبوو.