دوای هەشت ساڵ لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا براد پێتی هاوسەری پێشووی ئەنجلینا جولی بەبێ تاوان ناسێندرا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، پارێزەرەکەی ئەنجلینا جولی رایگەیاند، "دوای هەشت ساڵ لە پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگا، ئەنجلینا جولی و براد پێت بە فەرمی لێک جیابوونەوە".
دوای ئەوەی، لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجلینا جولی تەمەن ٤٩ ساڵ داواکاری جیابوونەوەی
لە براد پێتی تەمەن ٦١ ساڵ، پێشکەشی دادگا کرد، بە وتەی جولی هاوسەرەکەی لە هەمان
ساڵ لەناو فڕۆکەدا، توندوتیژیی بەرامبەر خۆی و منداڵەکانی کردووە.
دوای هەشت ساڵ لە دادگا، کە بە یەکێک لە درێژترین کەیسەکانی جیابوونەوە
لەمێژووی هۆڵیوود دادەنرێت، دادگا دوای بەدواداچوون بۆ کەیسەکە، براد پێتی بە بێتاوان
ناساند.
ئەوەش لەکاتێکدا، هەردوو ئەستێرەکەی هۆڵیوود کە لە ٢٠١٤ هاوسەرگیریان
کرد و زۆرترین دەنگدانەوەی لە ناو جیهانی
سینەمادا هەبوو، بە هەمان شێوە جیابوونەوەشیان زۆرترین دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.