سەردێڕ:

پوتین؛ لەوتاری ساڵی نوێ ستایشی دەسەڵاتەکەی دەکات

PM:06:05:31/12/2024

1816 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ رایگەیاند، پێویستە گەلەکەی هەست بە "شانازی" بکەن بەو شتانەی کە وڵاتەکەیان بەدەستیهێناوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا لە وتارێکدا بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پێشکەشی کرد، دەستکەوتەکانی وڵاتەکەی بەرز نرخاند و رایگەیاند، پێویستە گەلەکەی هەست بە " شانازی" بکەن بەو شتانەی کە وڵاتەکەیان لە ماوەی چارەکە سەدەی دەسەڵاتدارێتیدا بەدەستیهێناوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێ هێشتا زۆر شتمان ماوە بڕیاری لەسەر بدەین، بەڵام مافی خۆمانە هەست بە شانازی بکەین بەو شتانەی کە بەدەست هاتوون، ئاماژەی بەوەشکرد، ٢٥ ساڵ رێگەی بۆ " گەشەپێدانی زیاتر" خۆشکردووە.

وتیشی، لەشەوی سەری ساڵی نوێدا هەموو پێکەوە لەسەرانسەری روسیا  هەست و بیریان لەگەڵ سەربازەکانیانە لەبەرەکانی جەنگ.

ئەوەشی خستەڕوو، لەشەوی ساڵی نوێدا بیر لە داهاتوو دەکەینەوە، دڵنیاین کە هەموو شتێک باش دەبێت و تەنها بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین.

 













گەلەری