سەردێڕ:

دواین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی ١٢

PM:03:30:31/12/2024

65964 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەى ژمێركاریی لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی پارەدارکردنى مووچەی فەرمانبەرانى فەرمانگە و سەرجەم پارێزگاكانی بۆ مانگی كانونی یەكەم تەواو كردووە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ـی کانونـی یەکەمـی ٢٠٢٤، وەزارەتى دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا نوسیویەتى، پارەدارکردنى مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە كۆمەڵێك رێكاریی تەنكنیكی و ژمێریاریی لەگەڵ بوو، لەوانە وردبینیكردن لە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتى دارایی عێراق دەڵێت، داوا لە دەزگاكانی راگەیاندن دەكات بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكەن و دڵنیابن لە دروستی ئەو زانیارییانەی كە بڵاویدەكەنەوە، پشت بە چاوگە فەرمییەكان ببەستن لە گواستنەوەی هەواڵەكاندا.

هاوکات هاوشێوەى مانگەکانى پێشوو بڕیارە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامدا دەستبکرێت بە دابەشکردنى مووچەى خانەنشینانى عێراق.













گەلەری

‌بەپەلە