سەردێڕ:

نێردراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ وەزیری دەرەوەی سوریا: پێویستە توندوتیژییەکان بوەستێنرێت

PM:01:23:31/12/2024

2016 جار خوێندراوەتەوە

ئەمریکا سەبارەت بە توندوتیژییەکانی ئەم دواییانەی سوریا نیگەرانی خۆی بە حکومەتی راگوزەر گەیاندووە و وەزیری دەرەوەی حکومەتی راگوزەریش دەڵێت، ئەوەی ئەنجامدراوە چەکدارانی سەر بە حکومەتی راگوزەر نین و ئەوان لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخی وڵاتەکەدان.


لە چەند رۆژی رابردوودا دانیاڵ رۆبشتاین نێردراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەیبانی کۆبووەتەوە و باسیان لەوەکردووە، ئەمریکا نیگەرانە لەو توندوتیژیانەی ئەنجامدەدرێت.

دانیاڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە کۆمەڵیک چەکدار ئەشکەنجەی پیاوێک دەدەن و دەشڵێت، پێویستە ئەو توندوتیژیانە بوەستێنرێت، لەبەرامبەریشدا شەیبانی ئەوەی خستوەتەڕوو، ئیدارەی راگوزەر دژی ئەو جۆرە توندوتیژیانەیەو وتیشی، زۆرینەی ئەو كارانە گروپەكانی تر ئەنجامیدەدەن نەك دەستەی تەحریری شام، باسی لەوەشکردووە، حکومەت و دەسەڵاتی نوێ لە هەوڵی ئەوەدایە دۆخی سوریا هێور بکاتەوە.













گەلەری

‌بەپەلە