سەردێڕ:

سێ مانگە هێرشى گروپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمریکا و ئیسرائیل راگیراون

AM:10:11:31/12/2024

1600 جار خوێندراوەتەوە

ماوەى زیاتر لە دوو مانگە هیچ گروپێکى چەکدار لە عێراقەوە هێرشى نەکردووەتە سەر ئەمریکا و ئیسرائیل و ئەوەش والێکدەدرێتەوە پەیوەندى بە هەڕەشەى ئەو وڵاتانەوە هەبێت بۆ سەر گروپە چەکدارەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەى عەرەبیە جەدیدى وتووە، راگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بۆ سەر ئیسرائیل، هۆكارەكەی فشارەكانی حكومەت و لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بووە، لەگەڵ ئەو هەڕەشانەی لەلایەن لایەنە دەرەكییەكانەوە لە عێراق كراوە.

ئەسكەندەر وتوتوت ئاماژەی بەوەکردوە، عێراق هەڕەشەی لە ئیسرائیل و ویلایەتە یەكگرتووەكانەوە پێگەیشتووە، ئەو هەڕەشانەش هۆكاری سەرەكی راگرتنی هێرشی گروپە چەكدارەكان بوون.

رۆژنامەکە باسى لەوەشکردووە، هێرشى ئەو گروپانە بە هەمیشەى راگیراوە، نەک بەشێوەى تەکتیکى، بەتایبەتى دواى روخانى رژێمى سوریا و بێهێزبوونى حزبوڵا بوارى هێرش بۆ ئەو گروپانەش کەمتر بووەتەوە.

هەروەها ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەمریكا و ئێران هەوڵی بەدورگرتنی ناوچەكە دەدەن لە ئاڵۆزی زیاتر، فشاریان لە عێراق و گروپە چەكدارەكان كردووە بۆ راگرتنی كردەوە سەربازییەكانیان.

كازم فەرتوسی، وتەبێژی میلیشیای "سەید شوهەدا" وتویوتی: گروپە چەكدارەكان هەرگیز دەستبەرداری بنەمای یەكێتی گۆڕەپانەكان نەبوون لە روبەڕوبونەوەی قەوارەی ئیسرائیل، قسەكردنیش لەبارەی ئەوەی راگرتنی هێرشەكانیان بەهۆی فشارو هەڕەشەوە بوبێت راست نیە.، بەڵکو هێرشەکانیان گروپە چەكدارەكان پەیوەست بووە بە شەڕی حزبوڵاوە، كاتێك ئاگربەست لە لوبنان كراوە، هێرشی گروپە چەكدارەكانی عێراقیش لەگەڵ كردەوەكانی حزبوڵای لوبناندا راگیراوە.













گەلەری