AM:09:03:31/12/2024
8932 جار خوێندراوەتەوە
رێککەوتنی کۆریای باکوور و رووسیا کە لەم مانگەدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەردوولا پابەند دەکات کە لە ئەگەری لەشکرکێشییەکدا دەستبەجێ پاڵپشتی سەربازیی بەرامبەرەکەیان بکەن
ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، میدیا جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە پەیامی سەری ساڵدا، بەگوێرەی میدیا فەرمییەکان، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیای بە "ئازیزترین دۆست" وەسفکرد، ستایشی پەیوەندییە نزیکەکانی دوو قۆڵی کرد کە هەردوو وڵاتەکەیان یەکدەخەن.
میدیا
جیهانیەکان بڵاویان کردەوە، پەیوەندییە سیاسی و سەربازی و کولتوورییەکانی نێوان مۆسکۆ
و پیۆنگیانگ لە دوای دەستپێکردنی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا لە شوباتی ٢٠٢٢ قووڵتر
بووەتەوە، چونکە پوتین و کیم حەزیان دەکرد بەهێزی پەیوەندییە کەسییەکانیان نیشان
بدەن.
هەردوو سەرکردە
لە سەردانەکەی پوتین بۆ کۆریای باکوور لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا رێککەوتنێکی
هاوبەشی بەرگرییان واژۆکرد، رێککەوتنەکە کە لەم مانگەدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە،
هەردوولا پابەند دەکات بە پاڵپشتی سەربازیی دەستبەجێ بۆ لایەنی بەرامبەر لە ئەگەری
لەشکرکێشییەکدا.
ئاژانسی هەواڵی
ناوەندی کۆریای باکووری کۆریای باکوور بڵاویکردەوە، لە دوایین پەیامی کیمدا پوتینی
بە "ئازیزترین دۆست و هەڤاڵ" وەسف کردووە.