سەردێڕ:

سودانی و مالیکی جەختیان باسیان لە دیارترین ئاستەنگەکانی عێراق و ناوچەکە کرد

AM:08:39:31/12/2024

1356 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی سەباحی عێراقی بڵاوی کردەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبونەوە و باسییان لە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق کرد و هەڵوێستی پتەویان بۆ پشتیوانی لە یەکێتی خاکەکانی سوریا دووپاتکردەوە، رێزگرتن لە هەڵبژاردنی گەلی سوریا و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناکۆکی لە ناوچەکەدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤، لە راگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کەبە رۆژنامەی سەباح گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوری کامیل مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە، و لە میانی کۆبوونەوەکەشدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پێشکەوتنانەی کە حکومەت بەدەستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەکەی، بەتایبەتی پەیوەست بە دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان و هەوڵدان بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی ئابووری بۆ ئەوەی وڵاتەکە گەشەسەندنی هەمەلایەنە بەدەستبهێنێت.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا شاهیدی گفتوگۆکردن بوو لەسەر دیارترین تەحەددیاتی بەردەم عێراق، و گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو لایەک بۆ رووبەڕووبوونەوەیان، لەبەر ڕۆشنایی ئەو رووداوانەی لە ناوچەکەدا روودەدەن، بەتایبەتی لە سوریا، وەک هەڵوێستی پتەوی عێراق لە پشتیوانیکردندا لە یەکێتی خاکەکانی سوریا و رێزگرتن لە هەڵبژاردنەکانی گەلەکەی جەختکرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی کردەوەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی دژی غەززە و چەسپاندنی سەقامگیری لە لوبنان و هەوڵەکانی عێراق بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ململانێکان لە ناوچەکەدا.













گەلەری

‌بەپەلە