تەنها ئەمساڵ زیاتر لە چوار تەن ماددەی هۆشبەر لەناوبردراوە، لەناویدا زیاتر لە سێ ملیۆن حەبی هۆشبەرهەن.
ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، سوهەیب دەحام، سەرۆکی لیژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەکان لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٤ نزیکەی چوار تەن مادەی هۆشبەر، بە هەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی، لە سوتێنەرەکانی پزیشکی دادی لەناوبردراون و لەناو مادە لەناوبراوەکاندا، سێ ملیۆن حەبی بێهۆشکەر، ٦٥٤ قەنینەی مادەی کۆداین، ٩٥٥ ئەمپولیترامادۆڵ و ١٣٦ نێرگەلەی ئەلیکترۆنی کەماددەی هۆشبەری حەشیشەی تێدابووە، لەگەڵ بابەتی جۆراو جۆری دیکە.
پێشتر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره
ئه‌قڵییه‌كان بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٤ وە تا رۆژی ٢٨ـی كانونی یه‌كه‌می ٢٠٢٤، ١٤ هه‌زار و
٤٣٨ كه‌سی عێراقی و بیانی به تۆمه‌تی تێوه‌گلان له كه‌یسه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر
ده‌ستگیركراون و ئه‌و كه‌سانه، به‌كارهێنه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ر و بازرگانی جۆره جیاوازه‌كانی
مادده هۆشبه‌ره‌كان بوون و كۆی ئه‌و ماددانه‌ی كه له كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستیان
به‌سه‌ردا گیراوه، بریتی بوون له شه‌ش تۆن و ١٨٣ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر و
كارتێكه‌ری ئه‌قڵی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاروباری مادده‌ی هۆشبه‌رە‌كانیش رایگەیاند،
له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیركراون ١٤٤ یان بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون
و سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركراوه.
هاوکات، به‌پێی ئاماره‌كه، ٤٥٤ بازرگانی ناوخۆیی سزای زیندانیكردنی
هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به ماوه‌ی جیاوازی زیندانیكردن
سزادراون.
ئەمە لەکاتێکدا، له هه‌ڵمه‌ته‌كانی ده‌ستگیركردنی بازرگانانی مادده‌ی
هۆشبه‌ردا، ١١ بازرگان كوژراون و ٣٣ـی دیكه برینداركراون، سێ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش
كوژراون و ٣١ـی دیكه‌یان برینداربوون.